نەتەوەیەکگرتووەکان: هەردوو کۆریا ئاگربەستی نێوانیان پێشێلکردووە

ئاڵای هەردوو کۆریا

رێكخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، هەردوو کۆریای باکوور و باشوور ئاگربەستی نێوانیان پێشێلکردووە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان رەوانەی ئاسمانی یەکتر کردووە.

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، “لەمانگی رابردوودا هەردوو دەوڵەتی کۆریای باکوور و کۆریای باشوور ئاگربەستی نێوانیان پێشێلکردووە، چەندین جار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆریای باکوور لە ئاسمانی کۆریای باشوور بیندراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هاوکات کۆریای باشوور فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناردووەتە ناوچە دابڕێندراوەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور و ئاسمانی ئەو وڵاتەی بەزاندووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی نێوان هەردوو کۆریا لە ساڵیت 1953 وە ئەرکی چاودێریکردنی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵاتی لەئەستۆ گرتووە، لە ساڵی رابردووشدا بەهۆی سنووربەزاندنەکانەوە، چەندین جار مەترسی هەڵگیرسانەوەی جەنگ دروستبووە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە ئەڵمانیا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share