کەشتیوانێکی ئاسمانیی ئیماراتی کە بەشداریی لە گەشتێكی شەش مانگەیی بۆشاییی ئاسماندا دەکات، وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەرۆژووبوونی لە مانگی رەمەزاندا دەداتەوە.
سوڵتان نیادی کەشتیوانی ئاسمانیی بە رەگەز ئیماراتی کە لە ئێستادا بەنیازی گەشتێکی بۆشایی ئاسمانە رایگەیاند، “لە مانگی رەمەزاندا بەرۆژوو نابم، چونکە ئەوەی ئێمە بە گەشت هەژماردەکرێت و موسڵمانیش لە کاتی گەشتکردندا دەتوانێت بەرۆژوو نەبێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەکاتی گەشتەکەماندا پێویستە خواردنی تەواو بخۆن، چونکە کەمی خواردن رەنگە زیان بە کارەکانمان بگەیەنێت”.
سوڵتان نیادی تەمەن 41 ساڵ، یەکەم هاوڵاتیی عەرەبییە کە بڕیارە بەشداری لە گەشتێکی بۆشایی ئاسمان بکات کە کۆمپانیای سپایس ئێکس ئەنجامی دەدات.
بڕیارە گەشتەکە لە 26ی شوباتی 2023 دەستپێبکات.