ڕووداوێكی خۆكوژی لە ئاهەنگێكی كریسمسدا كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

ساتی ڕووداوەكە زیاتر لە 30 كەس لە ڕێستۆرانتەكە ‏سەرقاڵی ئاهەنگی كریسمس بوون

لە كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی خۆكوژێك خۆی بە ئاهەنگێكی كریسمسدا تەقاندەوە، جگە ‏لەخۆی، پێنج كەسی دیكەش گیانیان لەدەستدا.‏

لانیكەم پێنج كەس گیانیان لەدەستدا دوای ئەوەی خۆكوژێك بۆمبێكی لە شاری بینی لە ‏ڕۆژهەڵاتی كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی تەقاندەوە.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوی وتەبێژ بەناوی بەرپرسێكی سەربازیی ناوچەكە، خۆكوژەكە دوای ‏ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگریی لێكراوە بچێتە ڕێستۆرانتێكەوە، بۆمبەكەی لە ‏دەروازەكەیدا تەقاندووەتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان شەش كەس كە لەنێویاندا ‏خۆكوژەكە هەیە كوژراون و 13ی دیكەش برینداربوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.‏

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ساتی ڕووداوەكە زیاتر لە 30 كەس لە ڕێستۆرانتەكە ‏سەرقاڵی ئاهەنگی كریسمس بوون.‏

گومان دەكرێت هێرشبەرەكە سەر بە هێزە هاوپەیمانە دیموكراتییەكان بێت، كە لەلایەن ‏هێزەكانی كۆنگۆ و ئۆگەنداوە لەژێر چاودێری و هێرشدان.‏

گروپەكە كە لە ساڵی 1995ــەوە لە ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ ئۆگەندا لە چالاكیدایە، لە ‏‏30ی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە لەلایەن هەردوو سوپای كۆنگۆ و ئۆگەنداوە ‏ئۆپەراسیۆن لە دژیان دەستیپێكردووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل و حـ.ـزبوڵا ڕازیبوون هێرش نەکەنە سەر یەکدی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ”بەرهەمدار”ـی ئەنجامداوە سەبارەت بە دۆخی لووبنان.…
Total
0
Share