لە ئەڵمانیا دەیان جیهادی بە ئازادی دەسوڕێنەوە

دادگای تاوانەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایدەکات لەناو ئەو وڵاتەدا 124 کەسی جیهادی دەستنیشانکراون کە بە ئازادی دەسوڕێنەوە و ئەگەری هەیە هەر کاتێک ببنە مەترسی بۆسەر ئەو وڵاتە.

ڕۆژنامەی دی وێڵتی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکدا دوێنێ 21 ی تشرینی دووەم ئاشکرایکردووە، “حکومەتی ئەڵمانیا وەڵامی چەند فراکسیۆنێکی پەرلەمانی داوەتەوە لەسەر بونی جیهادییەکان لە وڵاتدا و ڕایگەیاندووە، تا ئێستا لیستێکی 151 کەسییان لایە کە یەکلایی بۆتەوە 124 کەسیان جیهادین و باوەڕیان بە دژایەتیکردنی حکومەت و هەندێک بەهای ئەو وڵاتە هەیە”.

ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، “لەو 124 کەسە جیهادییە 97 کەسیان ترسناکن و 27 کەسیان تەنها باوەڕیان بە جیهاد هەیە و لەژێر کاریگەری ئەوانی دیکەدان، بەڵام ئەو 97  کەسە بۆی هەیە لەهەر کاتێکدا بە ئاڕاستەکردنێکی سادە یان هەستکردن بە مەترسی بۆسەریان کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن”.

دوای ئەنجامدانی هێرشێک لە شاری دریسدین لە ئەڵمانیا کە کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردەسەر خەڵکی جارێکی دیکە ئەو پرسە هاتووەتەپێشەوە کە چاودێریکردنی جیهادییەکان لەناو ئەڵمانیادا زیاتر بکرێت.

لەسەر هەمان پرس هورست زهوفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە، “لیستی ناسینی ئیسلامییە توندڕەوەکان لای ئێمە زیاترە لەو ژمارەیە و 240  کەسن، کە 135 کەسیان هەڵگری مافی مانەوەی ئەڵمانین و بەشێکی دیکەیان خەڵكی وڵاتانی دیکەن”.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەو 240  کەسە 41 کەسیان خەڵکی سوریان و 17 کەسیان چیچانین و حەوت کەسیان عێراقین و حەوت کەسی دیکەیان تورکین و 20  کەسی دیکەیان سەربە وڵاتانی دیکەی جیهانن.

بابەتی پێشتر

ڕێککەوتنی شەنگال کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە

بابەتی دواتر

ئەو دەرمانەی ترەمپ بەکاریهێنا بۆ کۆرۆنا مۆڵەتی فەرمی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share