زێدان ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

زینەدین زێدانی فەرەنسی سێ بژاردەی ڕاهێنانی لەبەردەمدایە، یەکێکیان گەڕانەوەیە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ئۆلیڤەر کای، ڕۆژنامەنووس لە تۆڕی “ئەتلەتیک” لەزاری کەسانی نزیکی زینەدین زێدانەوە ئاشکرایکردووە، ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید لە هەلومەرجێکی گونجاودا بە بژاردەیەکی باش دەزانێت.

بژاردەی گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید و جێگرتنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، بەلای زێدانەوە سەرنجڕاکێشترینە، شانبەشانی دوو بژاردەی دیکە، کە بریتین لە ڕاهێنانی یانەکانی یوڤانتۆس و مارسیلیا .

ئەولەویەتی “زیزۆ” هەڵبژاردەی فەرەنسا بووە، بەڵام نوێکردنەوەی گرێبەستی دیدیێ دیشامپ تاوەکو 2026 پلانەکانی گۆڕیوە.

گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2024 کۆتاییدێت، ئەنجامەکانی ئەم وەرزە داهاتووی ئەو ڕاهێنەرە و بابەتی گەڕانەوەی زێدان یەکلاییدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی بەڕۆژووبوون لە بۆشایی ئاسماندا روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

زانیۆلۆ، ڕۆمای تووشی سەرئێشە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share