بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو فەرەنسا بەڕێكەوت و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش گەیشتە جەزائیر.
پێش سەردانەكەی بۆ پاریس، سودانی رایگەیاند، حكومەتەكەی بڕوای زۆری هەیە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی عێراق لەسەر بنەمای هاوكاری و هاوسەنگی و دووركەوتنەوە لە سیاسەتی بەرەكان.
هاوكاتی سەردانەكەی سەرۆك وەزیران، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە جەزائیر و بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەكەی، شاندێكی باڵای ئەنجومەنی نوێنەران هاوڕێیەتی دەكەن و لە لایەن ئیبراهیم بوغالی سەرۆكی پەرلەمانی جەزائیرەوە پێشوازییان لێكراوە.
راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، “مەبەست لە سەردانەكە، بەشداریكردنە لە كۆبوونەوەكانی 17ـیەمین خوولی كۆنگرەی یەكێتیی ئەنجومەنەكانی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی”.