سلێمانی.. ئەو پارەیەی سێ خوێندكار دۆزیبوویانەوە رادەستی خاوەنەكەی كرایەوە

سەرەتای ئەم هەفتەیە، سێ خوێندكار لە شاری سلێمانی دوای ئەوەی بڕێكی زۆری پارەیان دۆزییەوە، رادەستی بەڕێوەبەری خوێندنگەكەیان كرد.

خوێندكارەكان پێكهاتبوون لە محەمەد نەوزاد لە پۆلی 10ـی وێژەیی و یاد لوقمان و ئاریا میدیا لە پۆلی 11ـی زانستی لە ئامادەیی (ئەمین فەیزیی کوڕان) لە گەڕەکی عەواڵی شاری سلێمانی، بڕی چوار هەزار دۆلاری ئەمریكی و 400 هەزار دیناریان دۆزیبووەوە و رادەستی بەڕێوەبەری خوێندنگەكەیان كردبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو، خوێندكارەكان و ستافی خوێندنگەكە پارەكانیان رادەستی خاوەنەكەی كردەوە و هەڵوێستی ئەو خوێندكارانە و دەستپاكییان نرخێندران و سوپاسنامەیان ئاراستەكرا.

بابەتی پێشتر

بڕیاری چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم بێ بەرامبەر چووە بواری جێبەجێکردنەوە

بابەتی دواتر

سودانی چووە پاریس و حەلبووسی گەیشتە جەزائیر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 42 کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ…
Total
0
Share