چەقەڵێك چووە ماڵێكەوە

چەقەڵێك چووە ماڵێكی قەزای دەربەندیخانەوە و پۆلیسی دارستان دەڵێت، “رێگەی هەڵەکردووە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان ئاگادارکرانەوە کە ئاژەڵێکی کێوی لە جۆری (چەقەڵ) لە ماڵێکدا گیری خواردووە و رێگەی هەڵەکردووە، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان گەیشتنە شوێنی دیاریکراو.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، پاش ئەوەی چەقەڵەكە لە لایەن کارمەندەکانەوە دەست بەسەرکرا، دواتر گەڕێندرایەوە بۆ سروشت و ژینگە.

بابەتی پێشتر

وەڵامەکەی باوەڕپێنەکراوە.. ئایا دەکرێت تەماتە لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت؟

بابەتی دواتر

بڕیاری چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم بێ بەرامبەر چووە بواری جێبەجێکردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ خۆڵبارینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و پێشبینیی ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە سبەینێوە لە کەشدا…
Total
0
Share