بڕیاری چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم بێ بەرامبەر چووە بواری جێبەجێکردنەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی کارگێریی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر دەرکرد و بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی نوسراوێک کە واژووی بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەر و پشکنینی منداڵانی ئۆتیزم بێ بەرامبەر دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

نووسراوەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کراوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر گەنجێك دەستگیردەكات هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە كچێك كردووە و بەهۆیەوە خۆی كوشتووە

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، “هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچەی ماوەیەك لەمەوبەر لە هەولێر بێسەروشوێن بوو و دواتر خۆی كوشتووە،…
Total
0
Share