دوو منداڵ بەهۆی كەوتنەناو بیر-ەوە گیانیان لەدەستدا

دوو منداڵ لە گوندێكی سەر بە ناحیەی سیروان كەوتنەناو بیر-ەوە، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، سەرەڕای دەرهێنانەوەیان گیانیان لەدەستدا.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی دوانزە ئیمامی سەر بە ناحیەی سیروان دوو برا بەناوەکانی (ئارش ئاوات) 12 ساڵ و (محەمەد ئاوات) هەشت ساڵ كەوتنە ناو بیر-ەوە.

وتیشی، “پاش دەرهێنانەوەیان، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کران، بەڵام لەوێ گیانیان لەدەستدا بەهۆکاری خنکانیان لە ئاوەکەدا”.

دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان لە بنكەی پۆلیسی سیروان بۆ رێکخرا، وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی: دەرگامان داخراوە و ئەوە حاڵی پێکراوەکانە

بابەتی دواتر

دوو كەس بە تۆمەتی فێڵكردن دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share