خواردنی ئایسکرێم و پیتزا لە شارێکی بەناوبانگی ئیتاڵیا قەدەغە دەکرێت

بڕیارە لە شاری میلانی ئیتاڵیا خواردنی ئایسکرێم و پیتزا لە درەنگانی شەودا قەدەغە بکرێت بەهۆی نیگەرانییەکانی هاوڵاتییانی چەند ناوچەیەک لە بوونی ژاوەژاو و پاشماوەی خۆڵ و خاشاکی گەشتیاران.

مارکۆ گرانێلی، جێگری سەرۆکی شارەوانیی میلان دەڵێت، ”ئامانج لە قەدەغەکردنەکە بەدیهێنانی هاوسەنگییە لە نێوان پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و کات بەسەربردن و ئاشتی و ئارامی بۆ دانیشتووانی شارەکە”.

بەپێی پێشنیازە نوێیەکە، قەدەغەکردنەکە کاریگەری لەسەر شوێنەکانی نانخواردن لە ناوچەکانی وەک نۆلۆ، لازاریتۆ، مێلزۆ، ئیسۆلا و چەند ناوچەیەکی دیکە دەبێت.

لە رۆژانەکانی هەفتەدا لە کاتژمێر 12:30ی شەو و لە کۆتایی هەفتەدا لە کاتژمێر 1:30ی شەو قەدەغەکردنەکە دەستپێدەکات و لە مانگی ئایارەوە تاوەکو مانگی نۆڤەمبەر بەردەوامدەبێت، هاوکات دانیشتووان و بازرگانەکان تاوەکو سەرەتای مانگی ئایار مۆڵەتیان هەیە نیگەرانییەکانیان دەرببڕن و پێشنیازی هەموارکردنەوە لە یاسا نوێیەکەدا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامی ئێران چی دەبێت ئەگەر هەڕەشەکانی ترەمپ جێبەجێبکرێن؟

پێشتر بەرپرسانی سەربازیی ئێران ئاماژەیان بەوەکردبوو، ئەگەر ئەمریکا لە وێستگەکانی کارەبای ئێران بدات، ئەوا بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەینە…
Total
0
Share