ئەو كەسانەی قەرزدارن كارەباكەیان دەبڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی بڕیاریدا هەر شوێنێك قەرزی كارەباكەی بگاتە پێنج ملیۆن دینار لە ماوەی 10 ڕۆژدا دەبێت پاكتاوی قەرزەكەی بكات بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو ماوەیە كارەباكەیان دەبڕدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبای شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەكان دەكاتەوە كە قەرزاری پارەی كارەبان بە بڕی پێنج ملێۆن دینار و زیاترە، لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبا بكەن بە مەبەستی پاكتاوكردنی قەرزی كارەباكانیان، بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو ماوەیە كارەباكانیان دەبڕدرێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی ڕێگایەكی سەرەكی ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی وانەی زمانی كوردییەوە دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کەرکوک کەسێک کوژرا

کەمێک لەمەوبەر لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر و نوێکردنەوەی ساڵانەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share