دوو كەس بە تۆمەتی فێڵكردن دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە بە فێڵ پارەیان لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی بە ناسنامە عەرەب لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە دوو کەس بە بیانووی کارئاسانیکردن بۆی لە بنکەی پۆلیس بڕی (1500) دۆلاریان لێوەرگرتووە و هەڕەشەیان لێکردووە کە دەبێت بڕی (5000) دۆلاری تریان بداتێ، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، توانرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە بەفێڵ لە هاوڵاتییەکەیان وەرگرتبوو، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە.

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ر.ک.ع.) لەدایکبووی 1990 و (س.ص.) لەدایکبووی 1982 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 312 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانەی بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە

شارەوانیی سلێمانی دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگاداردەکاتەوە کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە کە بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەکەن…
Total
0
Share