ئەنچیلۆتی: دەرگامان داخراوە و ئەوە حاڵی پێکراوەکانە

کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیکردەوە، لە وادەی گواستنەوەکانی زستانەدا هیچ یاریزانێکی نوێ ناکڕن.

بەر لە ڕووبەرووبوونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامدا.

لەوەڵامی پرسیارێکدا، ڕایگەیاند، “فران گارسیای یاریزانی ڕایۆ ڤایکانۆ پەیوەندیمان پێوە ناکات، پێکهاتەکەمان تێروتەسەلە و دەرگای گواستنەوەکانمان تاوەکو حوزەیرانی داهاتوو داخستووە، لە مێرکاتۆی زستانەدا هیچ بۆندێکی نوێمان نابێت.”

لەبارەی یاریزانە پێکراوەکانیشەوە وتی، “ئالابا بۆ دێربی مەدرید ئامادەیە، چوامینی و هازارد یەکشەممەی داهاتوو دەگەڕێنەوە، کارڤاخال و ڤاسکێز زیاتر دووردەکەونەوە، پێکراوەکان بەگشتی بەرەو باشبوون دەچن و ئاستی جەستەییمان دەگەڕێنینەوە.”

بڕیارە سبەیشەو پێنجشەممە، کاتژمێر (11:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی شاهانەی مەدرید لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد بۆ دوو یاریزان: دەتوانن بڕۆن

بابەتی دواتر

دوو منداڵ بەهۆی كەوتنەناو بیر-ەوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆ لە سیتی ناڕوات

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی دوپاتیکردەوە کە لە پێشوو دڵنیاترە لەوەى لە سیتی دەمێنێتەوە. لەسەر ئەو تۆمەتانەى دوچاری مانچستەر…
Total
0
Share