بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون دۆخی ئەمنیی وڵات و ناوچە دابڕێندراوەکان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاکترکردنی ژوورە هاوبەشە سەربازییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری جەختیلێکرایەوە.

لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە نیشتمانییەکانی کرد لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و رایگەیاند، بەردەوامی و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا فاکتەرێکی گرنگی پاراستنی ئارامییە و دەتوانین رێگە لەهەر مەرامێک بگرین کە دەیەوێت سەقامگیری وڵاتەکەمان تێکبدات.

 

بابەتی پێشتر

تسیتسیپاس و خاشانۆڤ بۆ نیوەی کۆتایی ئوسترالیا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لە هالاندەوە بۆ هۆیلاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەرلەمانی عێراق چی دەگوزەرێت؟

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵ بەردەوامە، تا ئێستاش وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی…
Total
0
Share