ڕیاڵ مەدرید لە هالاندەوە بۆ هۆیلاند

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئەو هێرشبەرە یەکلاییبووەتەوە، کە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

یانەی شاهانەی مەدرید بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت کە لە توانایدا بێت جێگەی کەریم بنزیمە بگرێتەوە، دوای شکستهێنانیان لە واژۆ کردنی گرێبەستی ئێرلینگ هالاند، لە ئێستادا ئاراستەیان ڕووە و یاریزانێکی دانیمارکی گۆڕیوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، یانە شاهانەییەکە ئارەزووی گواستنەوەی ڕاسمۆس هۆیڵۆندی هێرشبەری لاوی یانەی ئاتالانتا دەکات، کە بە “ئێرلینگ هالاندی نوێ” ناوبانگی دەرکردووە.

هۆیلۆند بە درێسی ئاتالانتای ئیتاڵییەوە لەم وەرزەدا (16) یاریکردووە و پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستی کردووە، لە زۆرینەی یارییەکانیشدا یەدەگ بووە.

هۆیلۆندی تەمەن 19 ساڵ سەرنجی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵی ڕاکێشاوە، پێیوایە باشترین بژاردەیە بۆ هاوکاریکردنی بنزیمە و بڕیاردراوە لە مێرکاتۆی 2023 بۆندی پێشکەش بکرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پرسەكانی هەڵبژاردن و وزە لەگەڵ شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكاندا تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share