تسیتسیپاس و خاشانۆڤ بۆ نیوەی کۆتایی ئوسترالیا

ئەستیرەی تینسی سەرزەوی یۆنانی، ستیفانۆس تسیتسیپاس لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا بردنەوەی تۆمارکرد.

دووان لە یارییە گرنگەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا ئەنجامدران.

ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە جێری لیچکای چیکی بردەوە، هەروەها کارین خاشانۆڤی ڕووسی لە سباستیان کۆردای ئەمریکی بردەوە.

تسیتسیپاس و خاشانۆڤ لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا ڕووبەروودەبنەوە.

بڕیارە ئەمشەو سێشەممە، نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر بە ئەندرێ ڕوبلێڤی ڕووسی یاری بکات.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەشدا، بن شێڵتۆن و تۆمی پاولی ئەمریکی ڕووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share