وەزارەتی ژینگەی عێراق پێكهێنانی دوو لیژنە تایبەت بە هۆشیاركردنەوە و چاودێریكردنی مۆلیدە و تاوەرەكانی مۆبایل رادەگەیەنێت بەمەبەستی سنوورداركردنی ژەهراویبوون.
ئاماژەشدەدات، هەماهەنگییەكی باڵا هەیە بۆ سنوووردانان بۆ ژەهراویبوونی رووبارەكان.
سەلاحەدین ساڵح، بەڕێوەبەری هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا لە وەزارەتەكە رایگەیاند، دوو لیژنەی هۆشیاركردنەوە و هونەری لە وەزارەتی ژینگە هەن كە كاری بەدواداچوون و پشكینینی تاوەرەكانی مۆبایل و مۆلیدەكان دەكەن دەربارەی ژەهراویبوون.
وتیشی، هەماهەنگییەكی باڵا لەگەڵ فەرمانگە حكومییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی هەیە دەربارەی ژەهراویبوون.
لە ئەگەری هەر ئاگاداركردنەوەیەك دەربارەی مۆلیدەكان یان ژەهراویبوون لە رووبارەكاندا وەزارەتی ژینگە ئاگاداردەكرێتەوە، وەك ئەوەی بەرپرسی وەزارەتەكە ئاماژەی پێدا و وتی، رێوشوێنی پێویست لەو رووەوە دەگیرێتەبەر.