بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێكانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی مامە ریشە و هاوڕێكانی رایدەگەیەنێت، مێژوو شایەتە چۆن بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا.

دەقی پەیامەكە: 

لەیادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بەگڕەکەی گەرمیان و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین.

مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژووی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە.

دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ماڵئاواییمان لە باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق کرد

قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ماڵئاواییمان لە باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق کرد. قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە مووچە لە رێگای دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەتەوە دابەشبكرێت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پیرۆزبایی لە سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان…
Total
0
Share