رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: منداڵەکانتان لە دەرمانەکانی کۆکە بپارێزن   

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە دەوڵەتانی ئەندامی دەکات کە منداڵەکانیان لە دەرمانەکانی کۆکە بپارێزن کە لە ساڵی رابردوودا بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیانیان.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2022 دا زیاتر لە 300 منداڵ کە بەشێکیان لە خوار تەمەنی پێنج ساڵانەوە بوون، لە وڵاتانی گامبیا و ئیندۆنیزیا و ئۆزبەکستان بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەند جۆرە دەرمانێک کە مەوادی کوشندەیان تێدابووە گیانیانلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو دەرمانانە بۆ چارەسەری کۆکە بەکارهێنراون، بڕێکی زۆر لە  ماددەی ئیسیلینی دووانی و گلایکۆڵ و ئیسیلین گلایکۆڵیان تێدابووە، کە سەرجەمیان ماددەی بکوژن، تەنانەت گەر بە رێژەیەکی کەمیش بەکاربهێنرێن، تا ئێستاش لە وڵاتەکانی فلیپین و تەیموری رۆژهەڵات و سەنیگال و کەمبۆدیا بەردەستن”.

هاوکات داوایشیکرد، “هەر 194 دەوڵەتە ئەندامەکە رێوشوێنی توند بۆ رێگریکردن لەو دەرمانانەی کۆکە بگرنە بەر کە ئەو ماددە ترسناکانەیان تێدایە”.

 

 

بابەتی پێشتر

باران بیابانی گۆڕی بە مێرگ و سەوزایی

بابەتی دواتر

كەشناسی وادەی بارانبارینی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share