ڕەیان دەرهێنرایەوە، بەڵام گیانیلەدەستدا

دوای پێنج ڕۆژ، ڕەیان بە زیندوویی لە بیرەكە دەرهێنرا

دوای زیاتر لە پێنج ڕۆژ مانەوەی لەناو بیرێكدا، ڕەیان، منداڵە مەغریبییەكە ڕزگاركرا و هێنرایە دەرەوەی بیرەكە، بەڵام دوای چەند دەقەیەك گیانلەدەستدانی منداڵەكە ڕاگەیەندرا.

ڕەیانی تەمەن پێنج ساڵ، لە نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەوە كەوتبووە ناو بیرێكی وشك بە قوڵایی 32 مەتر، لە گوندێكی هەرێمی شیفشاون لە باكووری مەغریب.

بە درێژایی پێنج ڕۆژ هەوڵەكان بەردەوام بوون بۆ ڕزگاركردنی، ڕووداوەكەش سەرنجی زۆرێك لە میدیا عەرەبی و جیهانییەكانی ڕاكێشا.

كەمێك لەمەوبەر ڕەیان لە بیرەكە دەرهێنرا و برا بۆ نەخوشخانە، بەڵام دوای چەند دەقەیەك لە هەواڵی ڕزگاركردنەكە، تەلەفزیۆنی فەرمیی مەغریب گیانلەدەستدانی ڕەیانی ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕێگەمان بە تێپەڕینی هیچ کەشتییەک نەداوە بە گەرووی هورمزدا

سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕێگەمان بە تێپەرینی هیچ کەشتییەک نەداوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10…
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
Total
0
Share