لەدوای ئەو دابەزینەی چەند رۆژی رابردوو بەخۆیەوە بینی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 88 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆن سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا پێنج سەنتی چووە سەر و گەیشتە 88 دۆلار و 24 سەنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس حەوت سەنتی چووە سەر و گەیشتە 81 دۆلار و 75 سەنت.
بەرزبوونەوەی ئەمجارەی نرخی نەوت پەیوەندی بە لابردنی کۆت وبەندەکانی وڵاتی چینەوە هەیە سەبارەت بە کۆرۆنا، هاوکات بوونی مەترسی وڵاتانی ئەوروپا لە زیادکردنی سزاکانی سەر رووسیاوە هەیە.