لە ساڵی 2022 عێراق بە بەهای  298 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی هاوردەکردووە

ئۆتۆمبێل

لە ساڵی 2022 دا عێراق، زۆرترین ئۆتۆمبێلی لە وڵاتی ژاپۆنەوە هاوردە کردووە کە بەهاکەیان گەیشتووەتە 298 ملیۆن دۆلار.

دەزگای عێراقی ئایندە بۆ توێژینەوە بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2022 دا عێراق حەوت هەزار و 841 ئۆتۆمبێلی لە ژاپۆنەوە هاوردە کردووە کە بەهاکەیان 298 ملیۆن دۆلار بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمە بەرزترین رێژەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل نییە لە ژاپۆنەوە، لە ساڵی 2014 شدا 14 هەزار ئۆتۆمبێل لەو وڵاتەوە هاوردەکراون، تێکڕای نرخی هەر ئۆتۆمبێلێک 38 هەزار دۆلار بووە، بەڵام لە ساڵی 2022 تێکڕای نرخی هەر ئۆتۆمبێلێک بۆ 38 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە، هاوکات خواست لە ئۆتۆمبێلی قەمەرەوە بۆ ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسڵ گۆڕاوە”.

ئاشکراشیکرد، “لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا نزیکەی 58 ئۆتۆمبێل هاوردەکراون و بەهاکەیان گەیشتووەتە 1.5 ملیار دۆلار”.

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

باران بیابانی گۆڕی بە مێرگ و سەوزایی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تمەنی ئێرانی دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 1ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share