ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ناوی دوو كۆمپانیا لە هەولێر ئاشكرادەكات و دەڵێت، تۆمەتبارن بە بردنە دەرەوەی پارە بۆ خەڵكی نەناسراو.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەردوو کۆمپانیای (باب القلعة و اللؤلؤ) لە هەولێر تۆمەتبارن بە بردنە دەرەوەی پارە بۆ خەڵکی نەناسراو! پێویستە رێککاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.
دەشڵێت، “بەدڵنیایی رێگری لە بردنە دەرەوەی پارە بکرێت، دۆلار دەگەڕێتەوە بەهای جارانی. رێگا لە گەندەڵی گەورەش دەگیرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە دووپاتیشیدەكاتەوە، بەردەوامین لەم کەمپەینە و دۆسیەی ئەم دوو کۆمپانیایە و ئەوی دیکەش لە دەستەی دەستپاكیی عێراقە.