بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەنجامدەدرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغداد بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەی دیکەی سیاسی.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا ئەمە دووەمین سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانییە بۆ بەغداد بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.
لە کۆبوونەوەی پێشووتری هاوپەیمانێتییەکە تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکان، بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە ببێتە مایەی گەشەپێدان و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان کرا.