تیرۆرستێک لە گەرمیان دەستگیرکرا

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دژەتیرۆر_CTG، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا توانیان تیرۆرستێکی سەر بە چەکدارانی داعش لە ئیدارەی گەرمیان دەستگیر بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر_CTG بڵاویکردەوە، ” لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا توانیمان تیرۆرستێکی داعش لە ئیدارەی گەرمیان دەستگیربکەین بەناوی (ع.ص.ع) لە دایکبووی ساڵی 1986، کە لە ساڵی 2020 ەوە پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” بەپێی دانپێدانانی تاوانبار بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆرستی لە سنوری چیایی حەمرین کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سۆران: داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی تەرزەبارینەکە دەکەین

کشتوکاڵی سۆران رایگەیاند، “داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی تەرزەبارینەکەی سنووری سۆران دەکەین”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share