قوباد تاڵەبانی بڕیاری دا ئەو خێزانە قەرەبووبكرێنەوە كە پارەكانیان سووتان

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، قوباد تاڵەبانی، بەڕێوەبەری بانكی هەرێمی راسپاردووە پارە سووتاوەکانی ئەو خێزانەی لە چەمچەماڵ بەهۆی گڕگرتنی ماڵەكەیانەوە پارەكانیان سووتان، بگەڕێندرێنەوە بۆ بانک.

وتیشی، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، گرفتی ئەو خێزانە چارەسەردەكرێت و پارە سووتاوەكانیان ساغدەكرێنەوە و لە بانكی هەرێم لە سلێمانی بۆیان دەگۆڕن بە پاری نوێ، بەو پێیەی تەواوی پارەکان ژمارەی بانکییان پێوە ماوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر بەهۆی گڕگرتن و سووتانی ماڵەكەیانەوە، 37 ملیۆن دینار و پێنج هەزار دۆلار و تەواوی کەلوپەلی ناوماڵی خێزانێك لە قەزای چەمچەماڵ سووتان. ئەو خێزانە کرێچی بوون و ئەو پارەیەی کە سووتاوە، پارەی خانوویەکیان بووە کە فرۆشتوویانە و وەك خۆیان دەڵێن، بە نیازبوون خانوویەكی دیكە بكڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانییەوە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید داخرا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانەوە ماوەی مانگێکە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: ئەو پارەیەی بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لای حکومەتە نزیکەی سێ تریلیۆن دینارە

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران نایاساییە و…
Total
0
Share