كۆمسیۆن داوای یەكلاكردنەوەی چارەنووسی دەكات

ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانی هه‌رێمى كوردستان ته‌واوبووه‌ و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان ده‌كات چاره‌نووسی یه‌كلابكه‌نه‌وه‌.

ئیسماعیل خورماڵى، بڕیارده‌رى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ماوه‌ی یاسایی ته‌واوبووه‌ و داواكراوه‌ چاره‌سه‌ری یاسایی بۆ ئه‌و پرسه‌ بكرێت”.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، “له‌به‌رئه‌وه‌ى واده‌ی یاساییمان ته‌واوبووه‌، ده‌بێت په‌رله‌مان ماوه‌ى یاساییمان بۆ درێژبكاته‌وه‌ بۆ خوولێكى دیكه‌ یان كۆمسیۆنێكى نوێ هه‌ڵبژێردێت تا بتوانێت كاره‌كانى بكات”.

ده‌رباره‌ى پێكهاته‌ى كۆمسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت، “پێكهاته‌ى ئێستا ته‌نها دوو كه‌سی كه‌مه‌ و له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه‌ گرفتمان نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ په‌رله‌مانه‌ له‌باره‌یه‌وه بڕیارده‌دات‌”.

قسه‌كانى ئیسماعیل خورماڵى له‌كاتێكدان‌، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم مانگی تشرینی یەكەمی ئه‌مساڵى وه‌كو واده‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریكردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسی كۆمسیۆنیش نادیاره‌.

بابەتی پێشتر

داهاتووی هالاند و یوڤیچ بەیەکەوە گرێدراوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: چەرەسات چەندین سوودی ناوازەی بۆ مێشک هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵێك مۆڵەتیان داوەتە توركیا.. كەجەكە لەبارەی ئازادیی ئۆجالانەوە ڕەخنە لە هەڵوێستی ‏ئەوروپا دەگرێت

كۆمسیۆنی ئەوروپا لەبارەی ئۆجالان-ـەوە دەڵێت، “سزای هەتاهەتایی قورس لە تورکیا پێچەوانەی پێوانەکانی مافی مرۆڤی كۆمسیۆنی ئەوروپایە”، کەجەکەش ڕاگەیەندراوێکی…
Total
0
Share