دادگای تورکیا لەبارەی تۆمەتبارانی رووداوەکەی مێردین بڕیاریدا

ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسیەی کوشتنی پێنج هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە شاری مێردین بەڕێوەچوو و بڕیاری زیندانیکردن بۆ چوار تۆمەتباری تاوانەکە دەرچوو.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، “ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی دادگا سەبارەت بە پێنج تۆمەتباری رووداوی کوشتنی پێنج هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە شاری مێردین، بەڕێوەچوو بڕیاردرا  هه‌ریه‌ك له‌ گومانلێكراوان (ف. ئا)، (ئا. ك)، (م. ی)به‌ هه‌ریه‌ك له‌ تاوانه‌كانی ئه‌نجامدانی تاڵانی به‌ شه‌و، شاردنه‌وه‌ی تاوان، شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانێكی دیكه‌ یان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیرنه‌كردن ئه‌نجامدانی كوشتن و ئه‌نجامدانی تاڵانی به‌ زۆری چه‌ك و گومانلێكراو (چ. ب) به‌ تاوانی له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌كانی تاوانه‌كه‌، شاردنه‌وه‌یان و گۆڕینیان، فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركرا”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، ” گومانلێكراو (م.ش)، کەپێشتر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکرابوو به‌ مه‌رج ئازاد كرا”.

سەبارەت بە تۆمەتباری شەشەمی رووداوەکە ئاشکرایانکرد، “رێكاره‌ یاساییه‌كان له‌ فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ به‌رده‌وامه‌ لەگەڵیدا بەردەوامن”.

 

بابەتی پێشتر

شەڕ و ئاژاوە و ئەنجامە خراپەکان، کۆتاییان بە لامپارد هێنا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share