913 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستاندا دەژین

بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی 2022 دا، ژمارەی ئاوارەكان بەگشتی لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 665 هەزار و ژمارەی پەنابەرانیش زیاتر لە 248 هەزار كەس بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2022  دا ژمارەی ئاوارەكان بە گشتی لە هەرێمی كوردستان، 664 هەزار و 798 كەس بووە و ژمارەی ئاوارەكانی ناو كەمپ، كە 174 هەزار و 706 كەس بووە، 102 كەسیان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی رەسەنی خۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوارەی نوێ یان دووبارە هاتوون بۆ ناو كەمپ کە ژمارەیان 230 كەس بووە و ژمارەی ئاوارەكان لە دەرەوەی كەمپیش 490 هەزار و 92 كەس بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ژمارەی پەنابەران بە گشتی لەهەرێمی كوردستان بۆ ساڵی رابردوو 248 هەزار و 434 كەس بووە، لەم ژمارەیەش 93 هەزار و 966 كەسیان پەنابەری ناو كەمپەكان بوون و دەرەوەی كەمپەكانیش 154هەزار و 468 پەنابەر بووە”.

باسیلەوەش کرد، “ژمارەی پەنابەرە گەڕاوەكان بۆ شوێنی خۆیان 376 كەس بووە و ژمارەی پەنابەرانی نوێ یان دووبارە هاتوو بۆ ناو كەمپیش 482 كەس بووە”.

 

بابەتی پێشتر

شۆفێران لەبارەی كەوتنەكاری كامێراكان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share