گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە

ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری کەلار سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە لەناو شاری کەلار و لە شەقامی دوو سایدی گەڕەکی سەرکەوتن ماتۆڕسکیلێکی جۆری دوو تایە ژنێکی کرد بە ژێرەوە و برینداربوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەر لە رووداوەکەدا سەرنشین و لێخوڕی ماتۆرسکیلەکەش برینداربوون و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە”.

ئاشکراشیکرد، “لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە رێکارە یاساییەکانی بەردەوام دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هاوکارتان دەبین

بەریتانیا لە پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەمی…
Total
0
Share