قائیمقامیەتی سلێمانی: لە مانگی رابردوودا 52 شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن مانگی رابردوو 52 شوێن داخراون.

لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، “لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە مانگی رابردوودا شه‌ش هەزار و 725 سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان ئەنجامداوە و‌ بەهۆی پابەندنەبوون بەمه‌رجه‌كانی تەندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن 534 شوێن پسوڵەی سەرپێچییان بۆ كراوە”.

ئاشکراشیکرد، “374 شوێن ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان بن، 52 شوێنیش بەهۆی پابەندنەبوون داخراون، دوو شوێنیش رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مانگی رابردوو 31 تۆن کاڵا و شمەک و خواردەمەنی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون، بڕی ئەو پارەی سەرپێچیانەی وەرگیراون 93 ملیۆن و 165 هەزار دینار بووە و دەخرێتە سەر داهاتی گشتیی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: داوادەکەم یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە بێت

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، داوادەکەم یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە بێت. نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە،…
زیاتر ببینە

عەمید ئەحمەد لەتیف: ئەو پێشمەرگانەی پلەكەیان بەرزدەكرێتەوە شایستەی داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرانەی پلەكانیان بەرزكراوەتەوە شایستەی پلەبەرزكردنەوەكەیان بۆ خەرجدەكرێت و دەخرێتە سەر مووچەكانیان…
Total
0
Share