شۆفێران لەبارەی كەوتنەكاری كامێراكان ئاگاداردەكرێنەوە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە سبەینێ-وە كامێراكانی چاودێریی خێرایی لە دوو شەقامی پارێزگاكەدا دەكەونەكار.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم شوفێران ئاگاداردەكەنەوە كە لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە کامێرای چاودێریی خێرایی جێگیری سەر (شەقامی 60 مەتریی ئەندەرپاسی ئیسکان و 100 مەتریی فلکەی باز) دەكەونەكار بۆ تۆماركردنی سەرپێچی.

كامێراكان، كامێرای چاودێریی خێرایی ئاسایین، فازڵ حاجی ئاماژەی پێدا وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كامێرای پۆینت تو پۆینت نین.

داواش لە شۆفێران دەكات پابەندبن بە رۆیشتن بەو خێراییەی کە دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی ئێستا ڕێگریلێكرا.. ڕێگەنەدرا میدیاكان خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان بگوازنەوە

لەلایەن بازگەیەكی ئاسایشەوە ڕێگەنەدرا تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا بگاتە شیلادزێ بەمەبەستی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان. بڕیاربوو كاتژمێر…
Total
0
Share