حەوت كەس دەستگیركران كە دوو منداڵیان فرۆشتووە

لە كاتی فرۆشتنی دوو منداڵی كۆرپەدا، حەوت كەس دەستگیركران كە سیانیان ژنن.

هەڵمەتی دەستگیركردنەكە ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق ئاشكرایكردووە و دەڵێت، “ئەمڕۆ دووشەممە لە كەربەلا و زیقار حەوت تۆمەتبار كە سیانیان ژنن، لە كاتی ئەنجامدانی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركراون و دوو منداڵ لە فرۆشتن رزگاركراون”.

بەپێی راگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵگری، دوو منداڵەكە كۆرپەن و یەكێكیان تەمەنی سێ مانگە و ئەوی دیكەیان 11 مانگ، تۆمەتبارەكان خۆیان وەك دایك و باوكیان ناساندوون و سەرگەرمی فرۆشتنیان بوون.

ئاشكراشیكردووە، “ئەو باندە منداڵەكان لە دایك و باوكەكانیان بە نرخێكی هەرزان كە دەگاتە دوو ملیۆن دینار دەكڕن و لە شارەكانی دیكە هەر منداڵێك بە 60 ملیۆن دینار دەفرۆشن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارێزگاریکردن لە دادگەری و دیموکراسی لە پێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی تاکەکان پرەنسیپی نەگۆڕمانە

بابەتی دواتر

شۆفێران لەبارەی كەوتنەكاری كامێراكان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share