عێراق لەو 10 وڵاتەی جیهانە کە زۆرترین یەدەگی نەوتیان هەیە

بەپێی ریزبەندییەکی نوێی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین یەدەگی نەوتیان هەیە، عێراق لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی 10 وڵاتی زۆرترین یەدەگی نەوتی جیهاندایە.

کۆمپانیای ئێنی-ی ئیتالی خشتەیەکی بڵاوکردووتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، “عێراق لە پلەی پێنجەمی 10 وڵاتی جیهاندا هاتووە لەرووی یەدەگی نەوتەوە، بە بڕی 145.019 ملیار بەرمیل بۆ ساڵی 2022، لەگەڵ رێژەی 0.1% گەشەی ئاوێتەکانیدا”.

ئاماژەشی بەوەداوە “عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز لە یەدەگی نەوتی خۆی”، لە ساڵی 2010دا بڕی 143 هەزار و 100 ملیار بەرمیل بووە، دواتر لە ساڵی 2011دا دابەزیوە بۆ 142 هەزار و 503، لە ساڵی 2016 بۆ 148 هەزار و 766 بەرمیل بەرزبێتەوە، دواتر لە ساڵی 2018دا بۆ 145.019 ملیار بەرمیل دابەزیوە، ئەو بڕەش تا ساڵی 2022 بەردەوامە”.

ئێنی دەڵێت، “ڤەنزوێلا لە پێشەنگی وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوت هاتە ئاراوە، بڕی 303 ملیار و 375 ملیار بەرمیل، سعودیە بە 272.904 ملیار بەرمیل پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، دواتر ئێران بە 208.600 ملیار بەرمیل پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، دواتر کەنەدا بە 161.678 ملیار بەرمیل پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە”.

بەپێی خشتەکە، ئیمارات بە 115.150 ملیار بەرمیل پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، روسیا بە 107.804 ملیار بەرمیل پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا، کوەیت بە 101.500 ملیار بەرمیل پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا، لیبیاش بە 48.363 ملیار بەرمیل پلەی نۆیەمی بەدەستهێنا و لە پلەی دەیەمدا ئەمریکایە.

ئاماژەی بەوەدا کە “کۆی یەدەگی نەوتی دە وڵاتەکە دەگاتە 1.509.123 تریلیۆن بەرمیل، لەکاتێکدا یەدەگی نەوتی باقی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهان جگە لەو دەیە دەگاتە 237.295 ملیار بەرمیل”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “ئەو… کۆی یەدەگی نەوتی جیهان 1.746.418 تریلیۆن بەرمیل بووە”.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەک ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکای هەژاند

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق هۆکاری بانگهێشتکردنی دەستەی ئیداری کۆمپانیای کۆڕەک ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share