سلێمانی.. داواکراوێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی  سلێمانی رایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ دوو سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر بووه ‌و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ” بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجه‌ له‌سه‌ر بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد کە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو”.

تۆمەتبارەکە ناوی‌ (ر، ك، ل)ـە و له‌دایكبووی‌ 1996ـە، دوای دەستگیرکردنی دەرکەوتووە کە تۆمه‌تباری‌ ناوبراو له ‌دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ داواكراو بووه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 25 له‌یاسای‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەپێی هەردوو ماددەی 446 و مادده‌ی‌ 25 له‌یاسای‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

سیگناڵێک لە گەلەئەستێرەیەکی دوورەوە سەرەتاکانی گەردوون ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share