سیگناڵێک لە گەلەئەستێرەیەکی دوورەوە سەرەتاکانی گەردوون ئاشکرادەکات

نهێنییەکانی بۆشایی ئاسمان و ئەگەری بوونی بوونەوەری بێگانە یەکێکە لەو شتانەی کە ناوبەناو مێشکی زانایان بەخۆیەوە مەشغوڵ دەکات، بەو پێیەی ئەم جیهانە بە نهێنی ماوەتەوە، گرنگ نییە زانست چەند پێشبکەوێت.

لەم دواییانەدا تیمێکی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی بۆ یەکەمجار سیگناڵێکی ڕادیۆیییان دەستنیشانکرد کە لە گەلەئەستێرەیەکەوە دەرچووە کە نزیکەی ٩ ملیار ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورە.

زانایانی کەنەدا و هیندستان توانیان سیگناڵێک لە گەلەئەستێرەکەوە بە ناوی SDSSJ0826+5630 وەربگرن.

ئەم شەپۆلە ڕادیۆییە دەتوانێت ئاسانکاریبێت بۆ فەلەکناسەکان بگەڕێنەوە بۆ دواوە و لە سەرەتای گەردوون تێبگەن کە پێدەچێت تەمەنی نزیکەی 13.7 ملیار ساڵ بێت.

ئارناب چاکرابۆرتی، زانای گەردوونناس و هاوکار لە نووسینی توێژینەوەکە لەسەر دۆزینەوەی شەپۆلەکان رایگەیاندووە، “ئەمە هاوتایە لەگەڵ ئاوڕدانەوە لە ماوەی 8.8 ملیار ساڵ”.

سیگناڵەکە لەلایەن بوونەوەرەکانی دەرەوەی زەویەوە نەنێردراوە، بەڵکو لە گەلەئەستێرەیەکی دروستکەرەوە هاتووە کە ئەو کاتە دەرچووە کە گەردوون تەمەنی تەنها 4.9 ملیار ساڵ بووە. ئەمە یەکەم جارە لە دۆزینەوەی سیگناڵێک لە دوورییەکی ئەوەندە زۆرەوە.

چاکرابۆرتی زیادی کرد، گەلەئەستێرەیەک دەتوانێت جۆرە جیاوازەکانی سیگناڵی ڕادیۆیی بنێرێت، تا ئێستا تەنها دەتوانرا ئەم سیگناڵە تایبەتە لە گەلەئەستێرەیەکی نزیکەوە وەربگیرێت، ئەمەش زانیارییەکانی لەبارەی گەردوونەوە سنووردار کردووە.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی پارەی كارەباوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. داواکراوێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share