بڕیارە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتی عێراق بچێتە بەغداد.
شاندەکە ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی بەغداد دەکات و لە لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان پێکهاتووە.
بەپێی ئەجێندای سەردانەکەیان شاندەکە لەگەڵ حکومەت و پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە سەبارەت بە پرسی ئاسایشی ناوخۆ و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.