شەش ساڵ پێش ئێستا یەکێتی جیهانی پۆست یەکەم پولی بە زمانی کوردی ڕەتکردەوە

شەش ساڵ پێش ئێستا لە ساڵی 2015 دا یەکێتی جیهانی پۆست، یەکەم “پولی پۆستە”ی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، “پۆستەکانی هەرێم دەبێت پولی عێراقییان پێوەبێت”.

دوای سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان چەند پوولێکی بڵاوکردەوە كە یەكێكیان وێنەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەر نەخشێندراوە، پوولەكە بەهاكەی 500 دینارە و وێنەیەكی پاپای لەسەرە و لەپشتی ئەویشەوە نەخشەی كوردستانی گەورە دەركەوتووە.

شەش ساڵ پێش ئێستا یەکێتی جیهانی پۆست، بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە، کە ناتوانن ئەو پۆستانەی پولی هەرێمی کوردستانی بە زمانی کوردی پێوەیە وەربگرن و ئاڵوگۆڕی پێبکەن، بۆیە پۆستەکانی هەڵگری پولەکە ڕەتدەکرێتەوە و دەگەڕێتەوە، تا کاتێک پولی حکومەتی عێراقی دەخرێتە سەر.

ڕەتکردنەوەی پولەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدابوو کە پولەکە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمەوە دروستکرابوو و کە زەوییەک بوو چەند کەسێک وەک گەیەنەری نامە بۆ دەستی یەکدی و هەمان لۆگۆی یەکێتی جیهانی پۆستی لەسەری نەخشێندرابوو.

چەند ڕۆژێک پێش ئیستاش هەریەک لە ئێران و تورکیا ڕەخنەیان لە پولێکی حکومەتی هەرێم گرت، کە نەخشەیەکی کوردستانی گەورەی لەسەرە لە پشت وێنەیەکی پاپای ڤاتیکانەوە.

یەکێتیی جیھانی پۆست(Universal Postal Union) بەھۆی رێککەوتنامەی بێن لە ساڵی 1874 دامەزراوە، ئاژانسی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە سیاسەتی پەیوەندی پۆستی لەنێو نەتەوەکانی ئەندام ڕێک دەخات، ئاژانسەکە هەریەک لە وڵاتانی ئێران و تورکیاش تێیدا ئەندامن و ئەگەری هەیە ساڵی 2015ش ئەوان ڕۆڵیان لە رەتکردنەوەی پولەکەدا هەبوبێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح جەخت لە گفتوگۆی هەرێم و بەغداد دەکەنەوە

بابەتی دواتر

كۆشكی شاهانەی سوید: شاژنە ڤیكتۆریا و شازادە دانیاڵ توشی كۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share