پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵرۆژی كارەساتی بۆردومانكردنی هەڵەبجە بە چەكی كیمیایی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت،” كارەساتی هەڵەبجە برینێكی سارێژنەبووی مێژووییە لە جەستەی نیشتمان و نەتەوەكەمان و یەكێتی پێی وایە چی بۆ ئەم شارە كرابێت هێشتا كەمە و بارتەقای قوربانی بێ ئەندازەیان نییە چونكە هەڵەبجەییەكان شایانی زیاتر و زیاترن”.

دەقی پەیامەكە:-

راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی بۆ یادی 35 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە

ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەو دەوروبەری لە لایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە برینێكی سارێژنەبووی مێژووییە لە جەستەی نیشتمان و نەتەوەكەمان

سوێی ئازارە مرۆییەكانی ئەم كارەساتە هەڵەبجەی كردە ناسنامەی مەزلومیەتی نەتەوەكەمان كە هەر ئەوكات ویژدانی مرۆڤایەتی لە بەرامبەر مەینەتییەكانی كە بەسەر گەلەكەمان دەهات جوڵاند .

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چ راستەوخۆ و چ لە رێی حكومەتی هەرێمەوە بۆ ساڕێژكردنی برینەكانی پارێزگای هەڵەبجە و خزمەتی ئەم كەیسە هەمەلایەنە لە بواری ئاوەدانی و خزمەت لە خەم و ئازاری كۆمەڵانی خەڵكی هەڵەبجە تێدەگات، بێ درێغ بۆی تێكۆشاوە و تێدەكۆشێت، پێشی وایە چی بۆ پایتەختی خەم و پەژارەی شارەزوور كرابێت هێشتا كەمە و بارتەقای قوربانی بێ ئەندازەیان نییە چونكە هەڵەبجەییەكان شایانی زیاتر و زیاترن.

ئەمساڵیش لە نزیكبوونەوەی ئەم یادەدا لە كۆبوونەوەی رۆژی 13 ی ئازاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا رێكارە فیدڕاڵییەكان یان پڕۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە پەسەند كرا كە هیوادارین لە نزیكترین دەرفەتدا لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە یاسایەكی فیدڕاڵی وەك نۆزدەیەمین پارێزگا هەژمار بكرێت، سا بەڵكو ئەم هەنگاوەش وەك بەرپرسیارێتییەكی مەعنەوی و ئیداری دەرفەتی زیاتر بۆ خزمەت و ئاوەدانی و قەرەبووكردنەوە بكاتەوە.

تەئكید لە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراك دەكەینەوە كە لە ئاست شانازی ئەو شارەدا خزمەتگوزاری و ئاوەدانی زیاتر پێشكەش بكرێت.

سەری رێز بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و تێكرای شەهیدانی كورد و كوردستان دادەنەوێنین و وەفا و ئەمەكداری بۆ كەس و كارو قوربانیان و برینداران دووپاتدەكەینەوە .

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پێشتر

گەنجێك بەهۆی لافاوەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سلێمانی دیارترین سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان كۆدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجەی بەسەرکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارودۆخی تەندروستی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجە دەپرسێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم گەیشتە ئیمارات

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن زایدئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات، گەیشتە دوبەی.…
Total
0
Share