حكومەتی عێراق پێشنیارێكی نوێ دەربارەی موچەی فەرمانبەران دەخاتەڕوو

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیارێكی نوێی دەربارەی موچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2021دا خستەڕوو.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ڕۆشنبیری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانونی یەكەم وتی، ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دۆسیەی موچەی لە بودجەی 2021 تاوتوێكردووە و بڕیاریداوە بە كاركردن بە بژاردەی دامەزراندنی سیستمێكی یەكگرتووی موچە و بڕیاریشی لەسەر پێشنیارەكانی تیمی كار دەربارەی پڕكردنەوەی زانیاریی فەرمانبەرانی دەوڵەت داوە.

وتیشی، “گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كێشەی موچە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران داوای لە هێزە سیاسییەكان كردووە پرسی موچە لە ململانێ سیاسییەكان دوربخەنەوە”.

وەزیی ڕۆشنبیری لەسەر زاری كازمی ئەوەشی وت، “پێویستە یاسا و ململانێكانی ناو پەرلەمان دوربخرێتەوە لە قوتی ڕۆژانەی خەڵك”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە دانیشتنی تایبەت بە تاوتوێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دوابخات بۆ شەممەی داهاتوو بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتری لەسەر بكرێت.

حكومەتی عێراق هەنگاوەكانی بۆ ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دەستپێكردووە، بەڵام كەمبوونەوەی داهات بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كاریگەرییەكەی پەتای كۆرۆنا كێشەی موچەی بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووی دروستكردووە و حكومەت لە هەوڵی چارەسەركردنیدایە.

لە 12ی تشرینی دووەمی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای كورتهێنانی دارایی (قەرزكردن)ی بەبێ ڕەزامەندی فراكسیۆنە كوردییەكان پەسەندكرد و بەپێی بڕگەیەكی یاساكە هەرێمی كوردستان لەو پشكە بێبەشكرا كە پێشتر دووجار ڕەوانەی هەرێم كرا و بڕەكەی 320 ملیار دینار بوو، بەهۆیەوە كازمی كەوتووەتە بەرداشی نێوان داواكارییەكانی كورد بۆ ناردنی ئەو پشكە و دەقی یاساكە و بەشێك لە فراكسیۆنەكان كە ڕێگری لە ناردنی هەر پارەیەك دەكەن بۆ هەولێر بەبێ ڕادەستكردنی نەوت و داهاتی دەروازە سنوورییەكان.

بابەتی پێشتر

عێراق بڕ و داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی ڕابردووی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانى و نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنێت

عێراق ڕوو لە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم دەكات و مەبەستەكەی ئاشكرادەكات. “ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیی ئەتۆمی و…
Total
0
Share