بۆچی رەوەندی عێراقی ناتوانن دەنگبدەن؟

تەنیا دوو رۆژی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام زیاتر کە شەش ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی کە رەوەندی وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهانن ناتوانن بەشداریی بکەن.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تەنها ئەو دەنگدەرانە دەتوانن بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدان بکەن کە کارتی بایۆمەترییان هەیە و لەناو عێراقدان لە رۆژی دەنگدان، بەم هۆیەشەوە زیاتر لە شەش ملیۆن هاوڵاتیی کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن مافی دەنگدانیان نابێت.

پێشتر عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو، کۆمسیۆن بەرپرسیار نییە لە بەشدارینەکردنی رەوەندی عێراقی لە پرۆسەی دەنگدان، بەڵکو ئەو کاتەی یاسای هەڵبژاردن هەموارکرایەوە، بەهۆی زۆری تێچوو و قورسی لە کۆنتڕۆڵکردن لایەنە سیاسییەکان پێیانوابوو باشترە پرۆسەی دەنگدان تەنها لە ناوخۆی وڵات بەڕێوەبچێت، بۆیە ئەو دەقەیان لە یاساکەدا جێگرتەوە.

بەشداریینەکردنی رەوەندی عێراقی لە دەرەوە نابێتە رێگر لەبەردەم ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن و بە سەردان گەڕاونەتەوە عێراق بەو مەرجەی کارتی بایۆمەتری دنگدانیان وەرگرتبێتەوە مافی دەنگدانیان دەبێت.

ئەمە بۆ جاری دووەمە رەوەندی عێراقی لە مافی دەنگدان بێبەش دەبن، جاری رابردوو و لە ساڵی ٢٠٢١ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو دۆخەی جیهان پێیدا تێپەڕدەبوو نەیانتوانی بەشداریی بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییە داراییەكانمان بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە، بەڵام هەرێم داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستنەكردووە.…
Total
0
Share