ئەژوان ئاری، ئەو كوڕەی لە كۆتا یاریی جامی كەنداو رێگریی لێكرا ئاڵای كوردستان هەڵبكات روونكردنەوە دەدات و رایگەیاند، “دوای ئەوەی كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان لە نێو یاریگاكە پێی وتووم، “قەدەغەیە ئاڵا هەڵبكرێت، رێگریی لێكردووە و پێیراگەیاندم فەرمانیان پێكراوە جگە لە ئاڵای عێراق هەموو ئاڵایەكی تر قەدەغەیە، بۆیە ئاڵاكەی كوردستانیان لێسەندووە”.
ئاشكراشیكرد، “دوای پێنج خولەك هەمان ئەو كارمەندە بانگی ئەژوانی كردووە و داوای لێبوردنی لێكردووە و ئاڵای كوردستانەكەی پێداوەتەوە و بردوویانەتە شوێنی ڤی ئایپی و لەوێوە وێنەی گرتووە”.
بەوتەی ئەژوان ئەو كارمەندەی هێزە ئەمنییەكان، “وێڕای پۆزش هێنانەوە و بە فەرمی داوای لێبوردنی كردووە كە لە هەرشوێنێكی یاریگاكە بێت دەتوانێت دابنیشێت و بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگریت”.