لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر کە چوار مانگە هاوسەرگیرییان کردووە سوتان

دوای چوار مانگ هاوسەرگیری محەمەد سابیری تەمەن 22 ساڵ، لەگەڵ هاوسەرەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی دووەم، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەناوئۆتۆمبێلەکەیاندا سوتان و گیانیانلەدەستدا.

کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ و نیسان پیکئابێکدا، سێ کەس گیانیانلەدەستدا، دووان لەوانە هاوسەرن و ماوەی چوار مانگە هاوسەرگیرییان کردووە.

شڤان گۆپتەپەیی کەسوکاری قوربانییەکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، ” ئەو دوو هاوسه‌رەی له‌ ئۆپڵه‌كه‌دا سوتان و گیانیان له‌ده‌ستدا، ماوه‌ی چوار مانگه‌ هاوسه‌رگیرییان كردووه، محەممەد سابیر تەمەنی 22 ساڵان بوو و کۆچەر لەتیفی هاوسەریشی تەمەنی 20 ساڵان بوو”.

ڕوداوەکە له‌ ڕێگای نێوان گۆپته‌په‌-ئاغجه‌له‌ر ‌ڕویداوە له‌نێوان نیسان پیكئاپ و ئۆپڵێكدا ڕویدا، له‌ ئه‌نجامدا سێ کەس سوتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.

هەر لەو ڕوداوەدا کەسێکی دیکەش سوتاوە کە لە ئۆتۆمبێلی نیسان پیکئابەکەدا بووە و گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. بەشێک لە هاوڵاتییان بە ئاماژە دژی “شکاندنی پەنجەی” زیندانیکراوێکی بادینان ‏وەستانەوە

کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان هەڵمەتێکیان ڕاگەیاندووە، وێنەی خۆیان بە ئاماژەی ‏بەرزکردنەوەی دوو پەنجەی سەركەوتن بڵاودەکەنەوە و دژی “شکاندنی پەنجەی…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: لە پێدانی كارەبادا وەكو گوندێكیش مامەڵەمان لەگەڵدا ناكرێت

قائیمقامی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لە پێدانی كارەبادا وەكو گوندێكیش مامەڵەمان لەگەڵدا ناكرێت كارەبای هەڵەبجە لەلایەن پارێزگای سلێمانیەوە دابینكراوە”. نوخشە…
Total
0
Share