ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2023 بەخشرا بەم هاندەرە عێراقییە

بڵاوبوونەوەی وێنەكانی دوو هاندەری عێراقی كاردانەوەی فراوانیان بەدوای خۆیاندا هێناوە و سێ ئۆتۆمبێلیان پێبەخشرا.

بە دەركەوتنی بەم شێوەیە و ئاهەنگگێڕانی بە بۆنەی بردنەوەی عێراق لە پاڵەوانێتیی كەنداوی 25 و بوون بە پاڵەوانی جامی كەنداو، گەنجێكی عێراقی هاوسۆزیی شەقامی بەدەستهێنا و كۆمپانیایەكی بواری بازرگانیی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2023ـی بۆ تەرخانكردووە و داوا لە هاوڵاتییان دەكات هەر كەسێك گەنجەكە دەناسێت، ئاگاداریبكاتەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە.

دوێنێش سائر حەسۆ کە خەڵکی تەلەعفەرە و دوای سەرکەوتنی عێراق لە پاڵەوانێتیی جامی کەنداوی 25ـدا، منداڵەکانی خۆی و برازاکانی کە باوکیان بێسەروشوێنە بە عەرەبانە دەگێڕا و بەشداریی ئاهەنگەکانی پێدەکردن، دوو ئۆتۆمبێلی بە دیاری لە لایەن سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە پێبەخشرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی…
Total
0
Share