(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ یاریی لووتکەی لە مانچستەر یونایتد بردەوە

یانه‌ی ئارسیناڵ یاریی هەفتەی (21)ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر مانچستەر یونایتد ئه‌نجامدا، یارییەکە بە بردنەوەی ئارسیناڵ کۆتاییهات.

ئەمشه‌و یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (21) خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمه‌رلیگ”، یانەی ئارسیناڵ له‌ “ئیماراتس” میوانداریی یانه‌ی مانچستەر یونایتدی کرد.

یارییەکە بە ئه‌نجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانەرز” له‌ خوله‌کەکانی 24، 53، 90 له‌لایه‌ن ئیدواردۆ نیکیتا (دوو گۆڵ) و بوکایۆ ساکا-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی “ڕێد دێڤڵز”یش لە خولەکەکانی 17، 59 لەلایەن مارکۆس ڕاشفۆرد و لیساندرۆ مارتینێزەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 50 خاڵ لە ‌پله‌ی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیر بوو، لە بەرامبەردا مانچستەر یونایتد بە 39 خاڵەوە لە پلەی چوارمدا کێبڕکێی نیوکاسڵ دەکات کە هەمان ژمارەی خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ نۆژەنكردنەوەی پارك و باخچەكان دەستپێكرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرنەبەر بۆ باشترکردنی ژیانی پێشمەرگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆگبا فریای مۆندیال ناکەوێت

بەهۆی پێکانەوە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە پۆل پۆگبای فەرەنسی بەشداری لە مۆندیالی 2022ی قەتەر نەکات. ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی…
زیاتر ببینە

زێدان دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا ؟

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا.…
Total
0
Share