(ڤیدیۆ) ئەڵمانیا بەرامبەر ژاپۆن شکستیهێنا

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ژاپۆن ‏بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە (استاد خلیفە الدولی) و لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی ژاپۆن بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەرامبەر ئەڵمانیا تۆمار کرد.‏

گۆڵەکەی “دای مانشافت” لە خولەکی 33 لەلایەن ئیلکای گۆندوگانەوە تۆمارکرا، گۆڵەکانی ژاپۆن لە خولەکەکانی 75 و 83 لەلایەن ڕیتسو دوان و تاکوما ئاسانوەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی هانزی فلیک چوونە کۆتا پلەی کۆمەڵەی شەشەم، ژاپۆنیش بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ چووە لووتکە، لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و کۆستاریکا ئەمشەو کاتژمێر (07:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم "بە توندترین شێوە" سەركۆنەی هێرش و بۆردومانەكان دەكات

بابەتی دواتر

هەولێر.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا باوك و كوڕێك بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج یارییە مێسی ڕۆڵی نییە

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی بۆ جاری پێنجەم لەسەریەك نە گۆڵی تۆماركرد، نە گۆڵیشی دروستكرد. لیۆنێل مێسی تەنها یەك گێم…
زیاتر ببینە

ڤاران: ڤارانی یاریزان خنکاندمی

ڕافائێل ڤاران، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وازهێنانی نێودەڵەتی ڕاگەیاند، هۆکاری وازهێنانەکەشی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد.…
Total
0
Share