لیستی یاریزانە داواکراوەکانی یوڤانتۆس بۆ میرکاتۆی زستانی 2021

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەکانی زستانی 2021 کردووە و چەندین ناوی گەورە و بەتوانایان خستووەتە لیستی داواکراوانەوە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لە گواستنەوەکانی زستانەدا ئیدارەی بیانکۆنێری هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ پێگەکانی بەرگری و ناوەندی هێرشبەری دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری وەرزشییان ڕاسپاردووە هەوڵەکانی بەگەڕبخات.

پێکانی کیلینی و بونۆچی و ڕۆچوونیان بەتەمەن و دوورکەوتنەوەی چەندین یاریزان لە پێکهاتەکانی بەرگری و ناوەند، بەرپرسانی لاڤیکیا سنیۆرایان ناچارکردووە بیر لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بکەنەوە، ئەو یاریزانانەی بەتوانان و لەهەمان کاتدا نرخەکانیان بۆ سەردەمی کۆرۆنا گونجاوە.

داواکراوان کێن؟

بۆ هێڵی بەرگری، لە لیستی داخوازییەکانی پاراتیچی ناوەکانی داڤید ئالابا (بایرن میونشن)، دیێگۆ کارلۆس (ئیشبیلیە)، نیکۆلا میلینکۆڤیچ (فیۆرنتینا)، ڕیان گراڤینبێرچ (ئەیاکس ئەمستەردام)، دیاریکراون، لە هێڵی ناوەندیش ناوەکانی حوسام عەوار (لیۆن)، مانوێل لوکاتێلی (ساسولۆ)، نیکۆلۆ ڕۆڤێلا (جێنەوا)، ئیمیرسۆن پاڵمێری (چێڵسی).

توتۆ سپۆرت دووپاتیدەکاتەوە، یانەی خانمە پیرەکە لە میرکاتۆی زستانە هەوڵ تەنها بۆ ئەم یاریزانانە دەدات، بەڵام لە ئەگەری پێکان، یاخود هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا ڕەنگە گۆڕانکاری لە پلانەکاندا بکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ: بکوژانی هیشام هاشمی ناسراونەتەوە و هاڵهاتوون بۆ دەرەوەی وڵات

بابەتی دواتر

مردووە زیندووەکان.. ئەفسانەی لەیکەرز بە مردوویی 20 ملیۆنی کۆکردووه‌ته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share