(ڤیدیۆ) سیتی بە هاتریکی هالاند، وڵڤەرهامپتنی تێپەڕاند

یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆی، یاریی هەفتەی (21)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر وڵڤەرهامپتن ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (21)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، مانچستەر سیتی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی وڵڤەرهامپتنی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 40، 50، 54 لەلایەن ئێرلینگ هالاندەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (45) و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، وڵڤەرهامپتن بە (17) خاڵەوە چووە پلەی (17).

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ئێمە لەگەڵ ئەوەین ڕێككەوتن لەسەر كۆی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی عێراقدا هەبێت

بابەتی دواتر

دیدگاكانی مام جەلال

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێیمار کەوتۆتە کێشەوە

هەرایەکی گەورە لەسەر نێیماری بەرازیلی دروست بووە پاش ئەو یەکسانبونەى بەرامبەر فەنزوێلا بەدەستیان هێناوە. لەلایەک دەرکەوتووە پاش شکستەکە…
Total
0
Share