کومان سێ یاریزانی بەرشلۆنەی ناوێت

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان پێویستی بە تواناکانی سیان لە یاریزانانی پێکهاتەکەی نییە و داوای فرۆشتنی کردوون.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ڕادیۆ کەتەلۆنیاوە ئاشکرایکردووە، کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر شتوتگارت کە بە ئەنجامی (3-0) لەبەرژەوەندی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتاییهات، چەندین ئاماژەی تێدا بەدیکراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، کومان دەرفەتی یاریکردن بە ساموێل ئومتیتی، مارتن برەیزوایت، ئەلێکس کۆلادۆ نادات، سێ یاریزانەکەی بە ناپێویست لەپێکهاتەکانیدا وەسفکردووە، تەنانەت زۆرینەی کاتەکان دەرفەتی یاریکردنی پێنەداون، لەکاتێکدا دەرفەتی گونجاوی بە یاریزانە لاوەکانداوە و لە گەڕی ئامادەکارییەکان یەک لەدەوای یەک تواناکانیانی تاقیکردووەتەوە.

سپۆرت نوسیویەتی، کومان پێویستی بەو سێ یاریزانە نییە، ئەگەر هەیە لەماوەی داهاتوودا دەرفەتیان پێبدات، بەڵام ڕێگری لە گواستنەوەیان ناکات لە حاڵەتی بەدەستگەیشتنی بۆندی گونجاو، کە ئەوەش جگە لە پاکتاوکردنی یاریزانە بێسوودەکان، سوودی کەمبوونەوەی ڕێژەی موچەی یاریزانانی دەبێت.

بابەتی پێشتر

لێپرسراوی کارەکانی ساوول دەگاتە بەریتانیا

بابەتی دواتر

ئەم مانگە بۆ بۆندە گەورەکەی ڕیاڵ مەدرید یەکلاکەرەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share